زەبوورەکان 1:21-13 - Compare All Versions
زەبوورەکان 1:21-13 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پاشا به هێزی تۆ دڵشاد ده‌بێت. چۆن به‌و ڕزگارییه‌ی پێت به‌خشیوه دڵخۆش نابێت! ئاره‌زووی دڵیت پێ به‌خشیوه و له داواكارییه‌كانی زمانی ڕانه‌گرتووه. سیلاه. به داڕشتێكی زۆره‌وه پێشوازیت لێ‌كرد و تاجێكی زێڕی سافت له‌سه‌ر سه‌ری دانا. داوای ژیانی لێ‌كردیت، پێت به‌خشی، ڕۆژگاری درێژی تاهه‌تایه و جاویدانیه. به‌و ڕزگارییه كه پێت داوه، شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی مه‌زنه، شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزیت به‌سه‌ردا خستووه. چونكه داڕشتێكی بێ كۆتاییت داوه‌تێ. به خۆشی دیداری خۆت شادمانی ده‌كه‌یت. چونكه پاشا پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستێت، به به‌خششی خودای هه‌ره‌به‌رز ناهه‌ژێت. ده‌ستت به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنه‌كانتدا ده‌ڕوات. ده‌ستی ڕاستت به‌سه‌ر ناحه‌زانت. كه ده‌رده‌كه‌ویت وه‌ک ته‌نوورێكی بڵێسه داریان لێده‌كه‌یت. له تووڕه‌ییدا په‌روه‌ردگار قووتیان ده‌دات و ئاگریش ده‌یانخوات. ڕه‌چه‌ڵه‌كیان له‌سه‌ر زه‌وی و نه‌وه‌یان له‌نێو ئاده‌میزادان ده‌بڕێته‌وه. هه‌رچه‌نده پیلانیان دژت دانا و بیریان له فێڵ كرده‌وه، سه‌رناكه‌ون. چونكه تۆ وایان لێده‌كه‌یت هه‌ڵبێن، كاتێ تیروكه‌وان به‌ره‌و ڕوویان ده‌كه‌یت. به هێزی خۆت پایه‌به‌رز به ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌سنی و ئاواز بۆ توانای تۆ ده‌ڵێین.
زەبوورەکان 1:21-13 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت. چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە! ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە و لە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه. بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد و تاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد. داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی، ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە. بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە، تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە. بێگومان بەرەکەتێکی بێ کۆتاییت داوەتێ، بە خۆشی دیداری خۆت شادی دەکەیت. لەبەر ئەوەی پاشا پشت بە یەزدان دەبەستێت، بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودای هەرەبەرزە هەرگیز نالەقێت. دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات، دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت. کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت، لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت، ئاگریش دەیانخوات. ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت، نەوەیان لەناو ئادەمیزاد. هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا و بیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون، چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن، کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت. ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە، گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین.