زەبوورەکان 4:2-9
زەبوورەکان 4:2-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دانیشتووی ئاسمانان پێده‌كه‌نێت، په‌روه‌ردگار گاڵته‌یان پێده‌كات. ئینجا به تووڕه‌یی خۆی قسه‌یان پێده‌كات، به قینی خۆی ده‌یانهه‌ژێنێت: “به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسا‌ی خۆم چه‌وركردووه”. من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت. داوام لێ بكه، نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌م به میراتت، ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ده‌كه‌م به موڵكی تۆ. به گۆچانێكی ئاسنین ده‌یانڕوخێنێت و وه‌ک گۆزه‌یه‌كی گڵین ده‌یانشكێنیت”.
زەبوورەکان 4:2-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت، پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات. ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات، بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت: «من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە، لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.» من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم: پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت. داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت، ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ. بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»