زەبوورەکان 1:19-14 - Compare All Versions
زەبوورەکان 1:19-14 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئاسمانان باسی شكۆی خودا ده‌كه‌ن، گه‌ردوون كاره‌كانی ده‌ستی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ڕۆژ به ڕۆژ فه‌رمووده په‌خش ده‌كه‌ن، شه‌و به شه‌و زانین ده‌رده‌خه‌ن. هیچ وته و قسه‌یه‌كیان نییه، ده‌نگیان نابیسترێت. به‌ڵام په‌یامیان ده‌گاته هه‌موو زه‌وی، وشه‌كانیان ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی جیهان. له ئاسماندا چادری بۆ خۆر هه‌ڵداوه، كه وه‌ک زاوایه له‌نێو په‌رده‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه. وه‌ک پاڵه‌وانێک كه شاده به پێشبڕكێ له گۆڕه‌پان. له‌و سه‌ری ئاسمانانه‌وه هه‌ڵدێت و ده‌سووڕێته‌وه تا ئه‌و سه‌ری، هیچ شتێ له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه‌ی ناشاردرێته‌وه. فێركردنی په‌روه‌ردگار ته‌واوه، ده‌روون ده‌بووژێنێته‌وه. گه‌واهییه‌كانی په‌روه‌ردگار ڕاستن، نه‌زان ده‌كه‌ن به دانا. ڕاسپارده‌كانی په‌روه‌ردگار دروستن، دڵ خۆش ده‌كه‌ن. فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بێگه‌رده، چاو ڕۆشن ده‌كاته‌وه. ترسی په‌روه‌ردگار خاوێنه، تاهه‌تایه جێگیره. حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار ڕه‌وان، هه‌مووی دادپه‌روه‌رانه‌ن. له زێڕ دڵگیرترن، له زێڕی سافی زۆر، له هه‌نگوین شیرینترن، له دڵۆپی شانه‌ی هه‌نگوین. به‌نده‌كه‌ت به‌وانه ئاگاداركراوتهوه، په‌یڕه‌وكردنیان پاداشتی مه‌زنه. كێ هه‌ست به هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌كات؟ گوناهه شاراوه‌كانم ببه‌خشه. به‌نده‌كه‌ت له یاخیبووان بپارێزه، وامه‌كه به‌سه‌رمدا زاڵ بن. ئه‌وسا بێ گله‌یی ده‌بم، له گوناهێكی مه‌زن بێبه‌ری ده‌بم. با قسه‌ی زارم و بیركردنه‌وه‌ی دڵم جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاریده‌رم.
زەبوورەکان 1:19-14 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات، گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت. ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن، شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن. هیچ قسە و زمانێکیان نییە، دەنگیان نابیسترێت، بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان. لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە، کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە، وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان. لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت و دەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری، هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە. فێرکردنی یەزدان تەواوە، دەروون دەبووژێنێتەوە. شەریعەتی یەزدان جێی متمانەیە، ساویلکە دەکەنە دانا. ڕێنمایی یەزدان دروستە، دڵ خۆش دەکات. ڕاسپاردەی یەزدان پاکە، چاو ڕۆشن دەکات. لەخواترسی بێگەردە، هەتاهەتایە سەقامگیرە. حوکمی یەزدان ڕاستە، بە تەواوی ڕاستودروستە. ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن، لە زێڕی بێگەردی زۆر، لە هەنگوین شیرینترن، لە دڵۆپی شانەی هەنگوین. خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە، پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە. کێ لە هەڵەکانی خۆی تێدەگات؟ گوناهە شاراوەکانم ببەخشە. خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە، وا مەکە بەسەرمدا زاڵ‌بێت. ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم، لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم. با قسەی دەم و لێکدانەوەی دڵم جێی ڕەزامەندی تۆ بێت، ئەی یەزدان، تاشەبەردی من و ڕزگارکەرم.