لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 37:18-45

زەبوورەکان 37:18-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوژمنه‌كانم ڕاونا و پێشم لێ‌ گرتن، تا له‌ناوم نه‌بردن نه‌گه‌ڕامه‌وه‌. وردوخاشیان ده‌كه‌م كه‌ نه‌توانن هه‌ستنه‌وه‌، له‌ ژێر پێم ده‌كه‌ون. كه‌مه‌رم به‌ هێز ده‌به‌ستیت بۆ جه‌نگ، وا له‌ دوژمنه‌كانم ده‌كه‌ی له‌به‌ر پێم بكه‌ون. دوژمنه‌كانم پشتم تێده‌كه‌ن، ناحه‌زانم له‌ناوده‌به‌م. هاواریان كرد، به‌ڵام كه‌س به‌ هاواریانه‌وه‌ نه‌چوو. هاواری په‌روه‌ردگاریان كرد به‌ڵام به‌ ده‌نگیانه‌وه‌ نه‌چوو. وه‌ک تۆزی به‌ر با وردیان ده‌كه‌م. وه‌ک قوڕی سه‌ر ڕێگا فڕێیان ده‌ده‌م. له‌ هێرشی گه‌ل ڕزگارت كردم، منت كرد به‌ سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كان، گه‌لێک كه‌ نه‌مده‌ناسین ڕاژه‌م ده‌كه‌ن. هه‌ر كه‌ ده‌نگم ده‌بیستن یه‌كسه‌ر گوێڕایه‌ڵم ده‌بن. بێگانه‌كان لێم ده‌پاڕێنه‌وه‌. بێگانه‌كان وره‌یان به‌ردا و به‌ له‌رزه‌وه‌ له‌ قه‌ڵاكانیان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.