زەبوورەکان 31:18-40
زەبوورەکان 31:18-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه له په‌روه‌ردگار زیاتر كێ خوداوه‌نده؟ له خودا زیاتر كێ تاشه‌به‌رده‌كه‌یه؟ خوداوه‌نده، كه كه‌مه‌رمی به هێز به‌ستووه، ڕێگای من ته‌واو ده‌كات. پێیه‌كانم وه‌ک پێی ئاسک لێده‌كات، له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانم ڕامده‌گرێت. ده‌سته‌كانم فێری جه‌نگ ده‌كات، تا بتوانم به بازووم كه‌وانی مس بچه‌مێنمه‌وه. قه‌ڵغانی ڕزگاری خۆت پێ به‌خشیوم، به ده‌ستی ڕاستت پشتم ده‌گریت، به نیانیی خۆت گه‌وره‌م ده‌كه‌یت. جێی هه‌نگاوه‌كانم به‌رین ده‌كه‌یت، تا پاژنه‌م نه‌خلیسكێت. دوژمنه‌كانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن، تا له‌ناوم نه‌بردن نه‌گه‌ڕامه‌وه. وردوخاشیان ده‌كه‌م كه نه‌توانن هه‌ستنه‌وه، له ژێر پێم ده‌كه‌ون. كه‌مه‌رم به هێز ده‌به‌ستیت بۆ جه‌نگ، وا له دوژمنه‌كانم ده‌كه‌ی له‌به‌ر پێم بكه‌ون. دوژمنه‌كانم پشتم تێده‌كه‌ن، ناحه‌زانم له‌ناوده‌به‌م.
زەبوورەکان 31:18-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، بە دەستی ڕاستت پشتم دەگریت، هاوکاریت گەورەم دەکات. جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت. دوژمنەکانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن، هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە. وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە، لەژێر پێم کەوتن. کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ، وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن. دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد، من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد.