لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 16:18-24 - Compare All Versions

زەبوورەکان 16:18-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ده‌ستی درێژ كرد و منی گرت، له‌نێو ئاوه‌ قووڵه‌كان ده‌ری كردم. له‌ دوژمنه‌ به‌هێزه‌كه‌م ده‌ربازی كردم، له‌ ناحه‌زه‌كانم كه‌ زۆر له‌ من به‌هێزترن. له‌ ڕۆژی لێقه‌ومانم هاتنه‌ سه‌رم، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پشت و په‌نام بوو. هێنامیه‌ جێگایه‌كی به‌رین، ڕزگاری كردم، چونكه‌ دڵخۆشه‌ پێم. په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی بێتاوانیم پاداشتی دامه‌وه‌، به‌گوێره‌ی پاكی ده‌ستم پێی دامه‌وه‌. چونكه‌ ڕێگاكانی په‌روه‌ردگارم پاراست، له‌ خوداوه‌ندی خۆم یاخی نه‌بووم. هه‌موو حوكمه‌كانی له‌ به‌رده‌مم بووه‌، سه‌رپێچی فه‌رزه‌كانیم نه‌كردووه‌. له‌گه‌ڵیدا ته‌واو بووم و خۆم له‌ خراپه‌ پاراستووه‌. په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی بێتاوانیم، به‌گوێره‌ی ده‌ست پاكیم له‌ به‌رده‌میدا پاداشتی داومه‌ته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 18 PNTZS

زەبوورەکان 16:18-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت، لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام. لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم، لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون. لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو. منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین، ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم. یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم، چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر، لە خودای خۆم یاخی نەبووم. هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان، لە فەرزەکانی لام نەداوە. لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و خۆم لە گوناه پاراستووە. یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 18 KSS