لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 7:16-9 - Compare All Versions

زەبوورەکان 7:16-9 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه‌ ئامۆژگاریی كردم، ته‌نانه‌ت به‌ شه‌ویش دڵم ئاگادارم ده‌كاته‌وه‌. هه‌میشه‌ په‌روه‌ردگارم له‌به‌رچاو داناوه‌، چونكه‌ له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه‌، ناهه‌ژێم. بۆیه‌ دڵشادم و گیانم له‌ شادمانه‌. جه‌سته‌شم به‌ ئاسووده‌یی ئۆقره‌ ده‌گرێت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 16 PNTZS

زەبوورەکان 7:16-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات، تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات. هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە، لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم. بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە، تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 16 KSS