زەبوورەکان 1:15-4
زەبوورەکان 1:15-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له پارساگای تۆ نیشته‌جێ ده‌بێت؟ كێ له‌سه‌ر كێوی پارسا‌ی تۆ ده‌ژیێت؟ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگای ته‌واو ده‌گرێت و ڕه‌وا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، له دڵه‌وه به ڕاستگۆیی قسه ده‌كات و به زمانی بوختان ناكات، كه خراپه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی ناكات و نزیكه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ناكات، كه به سووكییه‌وه ده‌ڕوانێته خراپه‌كاران و ڕێز له‌وانه ده‌نێت كه ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه. سوێندی خۆی به‌جێ ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی زیانیش بۆی.
زەبوورەکان 1:15-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟ کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟ ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات، لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و بە زمانی بوختان ناکات، کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات، کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە، کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت، ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،