زەبوورەکان 7:148-13
زەبوورەکان 7:148-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له زه‌وییه‌وه ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، ئه‌ی ئه‌ژدیهاكان و قووڵایی ده‌ریاكان. ئاگر و ته‌رزه، به‌فر و ته‌م، ڕه‌شه‌با كه وشه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. چیاكان و هه‌موو گرده‌كان، دره‌ختی به‌ردار و هه‌موو ئورزه‌كان. گیانله‌به‌ر و هه‌موو ئاژه‌ڵ، خشۆک و باڵدار. پاشاكانی زه‌وی و هه‌موو گه‌لان، سه‌رۆكه‌كان و هه‌موو دادوه‌رانی زه‌وی، گه‌نجان و كچانیش، پیران و منداڵان، با هه‌موو ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه ته‌نها ناوی ئه‌و به‌رزه. شكۆمه‌ندیی ئه‌و له سه‌رووی زه‌وی و ئاسمانانه.
زەبوورەکان 7:148-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن، ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان، بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم، ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن، چیاکان و هەموو گردەکان، داری بەردار و هەموو ئورزەکان، گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ، خشۆک و باڵدار، پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان، میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی، گەنجان و کچان، پیران و منداڵان. با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە، شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە.