زەبوورەکان 1:147-6
زەبوورەکان 1:147-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان چاكه. چونكه چه‌ند خۆشه. ستایشكردن شیاوه. په‌روه‌ردگار یروشلایم بنیاد ده‌نێته‌وه. ڕاپێچكراوانی ئیسڕائیل كۆده‌كاته‌وه. دڵشكاوان چاک ده‌كاته‌وه و برینیان ساڕ‌ێژ ده‌كات. ژماره‌ی هه‌ساره‌كان دیار ده‌كات. هه‌ریه‌كه‌یان به ناوێک بانگ ده‌كات. په‌روه‌ردگارمان مه‌زنه و هێزی مه‌زنه. تێگه‌یشتنی بێ سنووره. په‌روه‌ردگار یارمه‌تیی دڵنه‌رمه‌كان ده‌دات و به‌دكاران بۆ زه‌وی نزم ده‌كاته‌وه.
زەبوورەکان 1:147-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەلیلویا! چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان! ستایش‌کردن چەندە خۆشە و شیاوە! یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە، ڕاپێچکراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە. دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و برینیان ساڕ‌ێژ دەکات. ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات و هەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات. پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە، تێگەیشتنی بێ سنوورە. یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات و بەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە.