زەبوورەکان 1:146-7
زەبوورەکان 1:146-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌لیلویا. ئه‌ی گیانی من ستایشی په‌روه‌ردگار بكه. تا له ژیاندام ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، تا ماوم په‌سنی بۆ خودای خۆم ده‌ڵێم. پشت به سه‌رۆكه‌كان مه‌به‌ستن، به ئاده‌میزاد كه ڕزگاری له لای نییه. كه ڕووحی ده‌رچوو، بۆ گڵه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له هه‌مان ڕۆژدا نه‌خشه‌كانی ده‌سڕێته‌وه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوداوه‌ندی یاقوو یارمه‌تیده‌ری بێت و هیوای به په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندی خۆی بێت، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو شتێک كه تیایاندایه. ئه‌وه‌ی سه‌رڕاست ده‌مێنێته‌وه. دادپه‌روه‌ری بۆ سته‌ملێكراوان به‌ڕێوه ده‌بات، نان ده‌داته برسییه‌كان. په‌روه‌ردگار دیله‌كان ئازاد ده‌كات.
زەبوورەکان 1:146-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەلیلویا! ئەی گیانی من ستایشی یەزدان بکە. هەتا لە ژیاندام ستایشی یەزدان دەکەم، هەتا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم دەژەنم. نە پشت بە میرەکان ببەستن، نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە. کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە، لە هەمان ڕۆژدا پلانەکانی دەسڕێتەوە. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت و هیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت، دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە، ئەوەی هەتاهەتایە دڵسۆز دەمێنێتەوە. دادپەروەری بۆ زۆرلێکراوان بەڕێوە دەبات، نان دەداتە برسییەکان. یەزدان گیراوەکان ئازاد دەکات،