لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 7:139-19

زەبوورەکان 7:139-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟ بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟ ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی، ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی. ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم، ئەگەر لەوپەڕی دەریا نیشتەجێ بم، لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات، دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت. ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت، ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،» ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت، شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت، تاریکیش وەک ڕووناکی وایە. تۆ ناخی منت دروستکردووە، لەناو سکی دایکم منت چنیوە. ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام، لەناو سکی زەوی نەخشێنرام. هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن. ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن. کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم. خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت! ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە!

زەبوورەکان 7:139-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆ كوێ‌ بڕۆم له‌ ڕووحی تۆ؟ بۆ كوێ‌ هه‌ڵبێم له‌ ڕوخسارت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وم بۆ ئاسمانان، تۆ له‌وێیت. ئه‌گه‌ر له‌نێو دۆڵی بێبن ڕاكشێم. ئه‌وه‌تای له‌وێ‌. ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌ باڵی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ بگرم، ئه‌گه‌ر له‌وپه‌ڕی ده‌ریا نیشته‌جێبم. له‌وێش ده‌ستی تۆ ڕێنماییم ده‌كات و ده‌ستی ڕاستت به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌مگرێت. وتم: “تاریكی دامده‌پۆشێت”. شه‌ویش ده‌بێت به‌ ڕووناكی ده‌ورم! تاریكیش لای تۆ تاریكدا نایه‌ت، شه‌و وه‌ک ڕۆژ ڕووناكی ده‌به‌خشێت. تاریكیش وه‌ک ڕووناكی وایه‌. چونكه‌ تۆ دڵی منت دروست كردووه‌. له‌نێو سكی دایكم منت چنیوه‌. سوپاست ده‌كه‌م، چونكه‌ به‌ ترسه‌وه‌ سامناكی دروست كراوم. كاره‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، له‌ ناخمه‌وه‌ ئه‌مه‌ باش ده‌زانم. ئێسقانم له‌ تۆ شاراوه‌ نه‌بوو، كاتێ له‌ په‌نهانی دروست كرام، له‌نێو سكی زه‌وی نه‌خشێنرام. هێشتا له‌ سكی دایكم بووم، ئه‌ندامه‌كانی له‌شمت بینی. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ كه‌ بۆ من شێوه‌یان كێشرا، له‌ سیپاره‌كه‌تدا نووسراون، پێش ئه‌وه‌ی هیچ كامیان هه‌بن. خودایه‌، بیرۆكه‌كانت به‌لای منه‌وه‌ چه‌ند گران به‌هایه‌! كۆی ژماره‌یان چه‌ند زۆره‌! ئه‌گه‌ر بیانژمێرم، له‌ لم زیاترن. كه‌ به‌ئاگادێم هێشتا له‌گه‌ڵ تۆدام. خودایه‌، خۆزگه‌ به‌دكاره‌كانت بكوشتایه‌. ئه‌ی خوێنڕێژه‌كان، لێم‌ دووربكه‌ونه‌وه‌.