لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 13:139-16 - Compare All Versions

زەبوورەکان 13:139-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

تۆ ناخی منت دروستکردووە، لەناو سکی دایکم منت چنیوە. ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام، لەناو سکی زەوی نەخشێنرام. هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 139 KSS

زەبوورەکان 13:139-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ تۆ دڵی منت دروست كردووه‌. له‌نێو سكی دایكم منت چنیوه‌. سوپاست ده‌كه‌م، چونكه‌ به‌ ترسه‌وه‌ سامناكی دروست كراوم. كاره‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، له‌ ناخمه‌وه‌ ئه‌مه‌ باش ده‌زانم. ئێسقانم له‌ تۆ شاراوه‌ نه‌بوو، كاتێ له‌ په‌نهانی دروست كرام، له‌نێو سكی زه‌وی نه‌خشێنرام. هێشتا له‌ سكی دایكم بووم، ئه‌ندامه‌كانی له‌شمت بینی. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ كه‌ بۆ من شێوه‌یان كێشرا، له‌ سیپاره‌كه‌تدا نووسراون، پێش ئه‌وه‌ی هیچ كامیان هه‌بن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 139 PNTZS