لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:139-6 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:139-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی و منت ناسی. هەستان و دانیشتنی منت زانیوە، لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی. ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە، شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت. ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت، تۆ بە تەواوی دەیزانی. لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم، دەستت دەخەیتە سەرم. ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە، لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 139 KSS