لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 4:135-13

زەبوورەکان 4:135-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ په‌روه‌ردگار یاقووی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و ئیسڕائیل بۆ موڵكی تایبه‌تی خۆی. چونكه‌ من ده‌زانم په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌، په‌روه‌ردگارمان له‌ سه‌رووی هه‌موو خوداوه‌نده‌كانه‌. په‌روه‌ردگار هه‌رچی به‌ خواستی بێت ده‌یكات، له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، له‌ ده‌ریا و له‌ هه‌موو قووڵاییه‌كان. له‌وپه‌ڕی زه‌ویه‌وه‌ هه‌وره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه‌. بروسكه‌ بۆ باران دروست ده‌كات. له‌ گه‌نجینه‌ی خۆی با ده‌ردێنێت. ئه‌و بوو نۆبه‌ره‌كانی میسڕی له‌ناوبرد، له‌ مرۆڤه‌وه‌ تا ئاژه‌ڵ. ئه‌ی میسڕیه‌كان، له‌نێو ئێوه‌ نیشانه‌ و په‌رجوی نارد، دژ به‌ فیرعه‌ون و هه‌موو كۆیله‌كانی. ئه‌و زۆر نه‌ته‌وه‌ی له‌ناوبرد، پاشا به‌ تواناكانی كوشت. سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان، عۆگی پاشای باشان و هه‌موو شانشینه‌كانی كه‌نعان. زه‌وییه‌كه‌یانی كرد به‌ میرات. به‌ میرات بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ناوت تاهه‌تایه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، یادت بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌.