زەبوورەکان 1:128-6
زەبوورەکان 1:128-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌روه‌ردگار ده‌ترسن. ڕێگای ئه‌و ده‌گرنه به‌ر. كه به‌ری ڕه‌نجی ده‌ستی خۆت ده‌خۆیت، به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ و چاكیشه بۆت. ژنه‌كه‌ت وه‌ک دارمێوێكی به‌ردار ده‌بێت له‌نێو ماڵه‌كه‌ت. ڕۆڵه‌كانت وه‌ک شتڵه زه‌یتوون ده‌بن له ده‌وری خوانه‌كه‌ت. ئه‌و كه‌سه‌ی له په‌روه‌ردگار بترسێت ئاوا داڕشت ده‌بێت. په‌روه‌ردگار له سیهیۆن داڕشتت بكات و هه‌موو ڕۆژانی ژیانت چاكه‌ی یروشلایم ببینیت، منداڵی منداڵه‌كانت ببینیت. ئاشتی بۆ ئیسڕائیل.
زەبوورەکان 1:128-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل!