زەبوورەکان 1:127-5
زەبوورەکان 1:127-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار خانووه‌كه دروست نه‌كات. بیناسازه‌كان بێ هووده خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار شاره‌كه چاودێری نه‌كات. پاسه‌وان بێ هووده ئێشک ده‌گرێت. بێ هووده‌یه زوو هه‌ستان و دره‌نگ دانیشتن، خواردنی نانی ڕه‌نجكێشی. چونكه خه‌و به خۆشه‌ویستانی خۆی ده‌به‌خشێت. ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌كان میراتن له په‌روه‌ردگاره‌وه. پاداشتی به‌ری سكن. وه‌ک تیری ده‌ستی پاڵه‌وان، ئاوان كوڕانی مرۆڤی گه‌نج. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی تیردانی خۆی له‌وان پڕ كردووه. شه‌رمه‌زار نابێت كه له ده‌روازه‌دا له‌گه‌ڵ دوژمنان ده‌كه‌وێته ده‌مه‌قاڵێ.
زەبوورەکان 1:127-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات، وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن. ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات، پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت. بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو، خواردنی نانی ڕەنجکێشی، چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت. بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە، پاداشتی بەری سکن. وەک تیری دەستی پاڵەوان، ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە، شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.