زەبوورەکان 1:123-4
زەبوورەکان 1:123-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چاوم بۆ تۆ هه‌ڵبڕی. تۆ ئه‌ی دانیشتوو له ئاسمانان. ئه‌وه‌تا وه‌ک چۆن به‌نده‌كان چاویان له ده‌ست گه‌وره‌كه‌یانه، وه‌ک چۆن كه‌نیزه چاوی له ده‌ست خاتوونه‌كه‌یه‌تی، ئاواش ئێمه چاومان له ده‌ستی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه. تا له‌گه‌ڵمان میهره‌بان بێت. له‌گه‌ڵمان میهره‌بان به په‌روه‌ردگار، له‌گه‌ڵمان میهره‌بان به، چونكه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له سووكایه‌تی تێربووین. گیانمان زۆر تێر بووه، له گاڵته‌ی بێ خه‌مه‌كان، له سووكایه‌تیی لووتبه‌رزه‌كان.
زەبوورەکان 1:123-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی، تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان. بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی، وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی، ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە، بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە! چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین. گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان، لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.