لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 97:119-109

زەبوورەکان 97:119-109 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چه‌ند حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌! به‌ درێژایی ڕۆژ لێی ورد ده‌بمه‌وه‌. ڕاسپارده‌كانت له‌ دوژمنه‌كانم داناتری كردووم، چونكه‌ تاهه‌تایه‌ بۆ منه‌. له‌ هه‌موو فێركارانم هۆشمه‌ندتر بووم، چونكه‌ له‌ گه‌واهییه‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. له‌ پیره‌كان زیاتر تێده‌گه‌م. چونكه‌ ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزم. پێی خۆم قه‌ده‌غه‌كردووه‌ له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی خراپ، تا فه‌رمووده‌ی تۆ بپارێزم. له‌ حوكمه‌كانی تۆ لام نه‌داوه‌. چونكه‌ تۆ خۆت فێرت كردووم. فه‌رمووده‌كه‌ت چه‌ند شیرینه‌ بۆ گه‌رووم! له‌ هه‌نگوین شیرینترن بۆ ده‌مم. له‌ ڕاسپارده‌كانی تۆ تێده‌گه‌م. بۆیه‌ ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌. وشه‌كانت چرایه‌ بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه‌ بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووه‌ و به‌جێی ده‌هێنم. كه‌ باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زۆر ئازارم چێژتووه‌. جا به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بمژیێنه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ستایشه‌ خۆویسته‌كانی ده‌مم ڕازی به‌، حوكمه‌كانی خۆتم فێر بكه‌. هه‌میشه‌ گیانم له‌نێو ده‌ستمدایه‌. به‌ڵام فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیرناكه‌م.

زەبوورەکان 97:119-109 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە. بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم، چونکە هەتاهەتایە بۆ منە. لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم، چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە. لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم، چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم. لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە، چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم. بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم، لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا، بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. ئەی یەزدان، بەو ستایشە ڕازی بە کەوا هەردەم لەسەر لێوانمە. حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم.