زەبوورەکان 73:119-77
زەبوورەکان 73:119-77 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌ستی تۆ دروستی كردم و دایڕشتم. تێمبگه‌یه‌نه تا فێری ڕاسپارده‌كانت بم. ئه‌وانه‌ی لێت ده‌ترسن شادمان ده‌بن كاتێک ده‌مبینن. چونكه من هیوام به فه‌رمووده‌ی تۆ هه‌یه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زانیم كه حوكمه‌كانت دادپه‌روه‌رن. به ڕه‌وا زه‌لیلت كردم. با میهره‌بانیه‌كه‌ت بۆ دڵنه‌واییم بێت. به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بۆ به‌نده‌كه‌ت. با به‌زه‌ییت بێت بۆ لام، تا بژیم، چونكه فێركردنه‌كانی تۆ شادمانییه بۆ من.
زەبوورەکان 73:119-77 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. با بەزەییت پێم‌دا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من.