زەبوورەکان 71:119-77 - Compare All Versions
زەبوورەکان 71:119-77 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
چاک بوو بۆ من كه زه‌لیل بووم. بۆ ئه‌وه‌ی فێری فه‌رزه‌كانت بم. فێركردنه‌كانی زاری تۆ. له هه‌زار زێڕ و زیو باشتره بۆ من. ده‌ستی تۆ دروستی كردم و دایڕشتم. تێمبگه‌یه‌نه تا فێری ڕاسپارده‌كانت بم. ئه‌وانه‌ی لێت ده‌ترسن شادمان ده‌بن كاتێک ده‌مبینن. چونكه من هیوام به فه‌رمووده‌ی تۆ هه‌یه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زانیم كه حوكمه‌كانت دادپه‌روه‌رن. به ڕه‌وا زه‌لیلت كردم. با میهره‌بانیه‌كه‌ت بۆ دڵنه‌واییم بێت. به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بۆ به‌نده‌كه‌ت. با به‌زه‌ییت بێت بۆ لام، تا بژیم، چونكه فێركردنه‌كانی تۆ شادمانییه بۆ من.
زەبوورەکان 71:119-77 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. با بەزەییت پێم‌دا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من.