لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 49:119-64

زەبوورەکان 49:119-64 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

فه‌رمووده‌كه‌ت له‌بیر بێت بۆ به‌نده‌كه‌ت، چونكه‌ هیوات پێم داوه‌. له‌كاتی ته‌نگانه‌مدا دڵنه‌وایی من ئه‌مه‌یه‌، چونكه‌ فه‌رمووده‌كه‌ت منی ژیانه‌وه‌. لووتبه‌رزه‌كان زۆر گاڵته‌م پێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام من له‌ فێركردنه‌كانی تۆ لام نه‌داوه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، حوكمه‌ له‌مێژینه‌كانی تۆم هاته‌وه‌ یاد. دڵنه‌واییم هاته‌وه‌. قینم جۆشا له‌ به‌دكاران، ئه‌وانه‌ی وازیان له‌ فێركردنه‌كانی تۆ هێناوه‌. فه‌رزه‌كانت بوون به‌ په‌سنی بۆم. له‌ ماڵی ئاواره‌ییم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ شه‌و یادی ناوی تۆ ده‌كه‌م و فێركردنه‌كانت ده‌پارێزم. ئه‌مه‌ بۆ من بوو. چونكه‌ ڕاسپارده‌كانی تۆم پاراست. په‌روه‌ردگار به‌شی منه‌. به‌ڵێنم داوه‌ فه‌رمووده‌كانت بپارێزم. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ داوای ڕووی تۆم كرد. به‌پێی فه‌رمووده‌‌ی خۆت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. بیرم له‌ ڕێگاكانیی خۆم كرده‌وه‌، پێم به‌ره‌و گه‌واهییه‌كانت وه‌رگێڕایه‌وه‌. خێرا بووم و دوا نه‌كه‌وتم له‌ پاراستنی ڕاسپارده‌كانت. داوی به‌دكاره‌كان ده‌وری داوم. به‌ڵام فێركردنه‌كانت له‌بیر ناكه‌م. له‌ نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵده‌ستم تا سوپاست بكه‌م له‌سه‌ر باشخوازیی حوكمه‌كانت. من هاوڕێی هه‌موو ئه‌وانه‌م كه‌ له‌ تۆ ده‌ترسن. له‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، میهره‌بانیه‌كه‌ت زه‌ویی پڕ كردووه‌. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه‌.

زەبوورەکان 49:119-64 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت، چونکە هیوات پێم داوە. لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە. لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن، بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە. ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد، دڵنەواییم هاتەوە. لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا، ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە. فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم، لە ماڵی ئاوارەییم. ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم. ئەم نەریتە بۆ من بوو: ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن، لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.