لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 20:119-30 - Compare All Versions

زەبوورەکان 20:119-30 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

گیانم هه‌موو كاتێ وردوخاش بوو له‌ تامه‌زرۆبوون بۆ حوكمه‌كانت. سه‌رزه‌نشتی لووت به‌رزه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌كانت كرد. كه‌ له‌ فه‌رمانه‌كانی تۆ گومڕا بوون. شووره‌یی و سووكایه‌تیم له‌سه‌ر لابه‌. چونكه‌ گه‌واهییه‌كانی تۆم پاراستووه‌. هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكه‌كان داده‌نیشن، له‌ده‌ژم پیلان ده‌گێڕن. به‌ڵام به‌نده‌كه‌ت له‌ فه‌رزه‌كانت ورد ده‌بێته‌وه‌. هه‌روه‌ها گه‌واهییه‌كانت شادمانیی منن. ئه‌وانه‌ ڕاوێژكاره‌كانی منن. گیانم به‌ گڵه‌وه‌ لكاوه‌، به‌گوێره‌ی وشه‌ی خۆت بمژیێنه‌وه‌. باسی ڕێگاكانی خۆمم كرد. تۆ به‌ده‌نگمه‌وه‌ هاتیت. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه‌. ڕێگای ڕاسپارده‌كانی خۆتم تێ بگه‌یه‌نه‌، له‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. گیانم له‌ خه‌فه‌تان تووایه‌وه‌. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌هێزم بكه‌. ڕێگای درۆم لێ‌ دووربخه‌ره‌وه‌. به‌ فێركردنه‌كانت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. ڕێگای ڕه‌وام هه‌ڵبژاردووه‌. حوكمه‌كانی تۆم خستووه‌ته‌ به‌رچاوم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 PNTZS

زەبوورەکان 20:119-30 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن. گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە، حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 KSS