زەبوورەکان 149:119-152
زەبوورەکان 149:119-152 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت گوێ له ده‌نگم بگره. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه. پیلانگێڕان نزیک بوونه‌وه. له فێركردنه‌كانت دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ زۆر نزیكیت، هه‌موو راسپارده‌كانت ڕه‌وان. له مێژه‌وه له گه‌واهییه‌كانت ده‌زانم، كه بۆ تاهه‌تایه داتناون.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 بخوێنەوەزەبوورەکان 149:119-152 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. پیلانگێڕان نزیک بوونەوە، لە فێرکردنی تۆ دوور کەوتوونەتەوە. بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت، هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن. لەمێژە لە یاساکانت دەزانم، کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 بخوێنەوە