زەبوورەکان 1:119-24
زەبوورەکان 1:119-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم، کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. فەرزەکانت بەجێدەهێنم، هەرگیز وازم لێ مەهێنە. گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت. بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ! فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. بە لێوەکانی خۆم، باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم، وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە، چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم، وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت. چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە، تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. من نامۆم لە زەوی، ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن.
زەبوورەکان 1:119-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه، ئه‌وانه‌ی به‌پێی فێركردنی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به هه‌موو دڵه‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها تاوان ناكه‌ن و به ڕێگای ئه‌ودا ده‌ڕۆن. تۆ ڕاسپارده‌كانت داوه. تا به ته‌واوی بپارێزرێن. خۆزگه ڕێگاكانم ده‌چه‌سپان له به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كانت. ئه‌و كاته شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بووم. كه ده‌مڕوانییه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت. به دڵڕاستییه‌وه سوپاست ده‌كه‌م، كاتێ فێری حوكمه دادپه‌روه‌ره‌كانت ده‌بم. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. به ته‌واوی وازم لێ مه‌هێنه. گه‌نج به چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به پاراستنی وشه‌كه‌ت. به هه‌موو دڵه‌وه داوام كردی. مه‌هێڵه له ڕاسپارده‌كانت گومڕا بم. وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به تۆ نه‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ پیرۆزیت. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. به لێوه‌كانم، باسی هه‌موو حوكمه‌كانی زاری تۆ ده‌كه‌م. به ڕێگای گه‌واهییه‌كانت شاد ده‌بم، وه‌ک كه‌سێک سامانێكی زۆر ده‌بینێته‌وه. له ڕاسپارده‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. چاو ده‌بڕمه ڕێگاكانت. به فه‌رزه‌كانت دڵخۆش ده‌بم. فه‌رمووده‌ی تۆم له یاد ناچێت. چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه، تاكو بژیم و فه‌رمانه‌كانت بپارێزم. چاوم بكه‌ره‌وه تاكو شته سه‌یره‌كانی فێركردنه‌كانت ببینم. من نامۆم له زه‌وی. ڕاسپارده‌كانتم لێ مه‌شاره‌وه. گیانم هه‌موو كاتێ وردوخاش بوو له تامه‌زرۆبوون بۆ حوكمه‌كانت. سه‌رزه‌نشتی لووت به‌رزه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كانت كرد. كه له فه‌رمانه‌كانی تۆ گومڕا بوون. شووره‌یی و سووكایه‌تیم له‌سه‌ر لابه. چونكه گه‌واهییه‌كانی تۆم پاراستووه. هه‌رچه‌نده سه‌رۆكه‌كان داده‌نیشن، له‌ده‌ژم پیلان ده‌گێڕن. به‌ڵام به‌نده‌كه‌ت له فه‌رزه‌كانت ورد ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌واهییه‌كانت شادمانیی منن. ئه‌وانه ڕاوێژكاره‌كانی منن.