لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 19:118-29

زەبوورەکان 19:118-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ده‌رگای خوداناسیم لێ بكه‌نه‌وه‌. پێیدا ده‌چمه‌ ژووره‌وه‌ و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. ئه‌م ده‌رگایه‌ هی په‌روه‌ردگاره‌. خوداناسان پێیدا ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌. سوپاست ده‌كه‌م كه‌ فریام كه‌وتی، بۆم بووی به‌ ڕزگاری. ئه‌و به‌رده‌ی بیناسازه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ بووه‌ به‌ردی قولینچک. ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بوو. له‌به‌رچاومان سه‌یره‌. ئه‌مه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار دروستی كردووه‌، با تیایدا شاد و دڵخۆش بین. ئای په‌روه‌ردگار ڕزگارمان بكه‌! ئای په‌روه‌ردگار ده‌ربازمان بكه‌! پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دێت. له‌ ماڵی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ داڕشتمان كردن. په‌روه‌ردگار خودایه‌ و ڕووناكی پێ‌ به‌خشیوین. قوربانیی جه‌ژن به‌ گوریس ببه‌ستنه‌وه‌. به‌ قۆچه‌كانی قوربانگا. تۆ خوداوه‌ندی منیت و منیش سوپاست ده‌كه‌م، تۆ خودای منیت به‌ گه‌وره‌ت ده‌زانم. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌.

زەبوورەکان 19:118-29 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە، پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم. ئەم دەرگایە هی یەزدانە، ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە. ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی، بۆم بووی بە ڕزگاری. ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە بوو بە گرنگترین بەردی بناغە. ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە. ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە، با تێیدا شاد و دڵخۆش بین. ئەی یەزدان، تکایە، ڕزگارمان بکە، ئەی یەزدان، تکایە، سەرکەوتوومان بکە. پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت، لە ماڵی یەزدانەوە داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین. یەزدان خودامانە و ئەو ڕووناکی خۆی بەسەرماندا درەوشاندەوە. قوربانی جەژن بە گوریس ببەستنەوە بە قۆچەکانی قوربانگا. تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم، تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم. ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.