زەبوورەکان 4:116-9
زەبوورەکان 4:116-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه پاڕامه‌وه: “ئای په‌روه‌ردگار، گیانم ده‌رباز بكه!”. په‌روه‌ردگار به‌سۆز و ڕاستگۆیه. خوداوه‌ندمان به به‌زه‌ییه. په‌روه‌ردگار چاودێری ساكاره‌كان ده‌كات. زه‌لیل بووم ئه‌و ڕزگاری كردم. ئه‌ی گیانی من، بگه‌ڕێوه بۆ ئارامیی خۆت، چونكه په‌روه‌ردگار چاكه‌ی له‌گه‌ڵت كردووه. تۆ گیانی منت له مه‌رگ ڕزگار كرد، چاوه‌كانم له فرمێسک، پێیه‌كانم له خزان. تاكو له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا بڕۆم له زه‌ویی زیندووان.
زەبوورەکان 4:116-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە: «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!» یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە، خودامان بە بەزەییە. یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات، کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم. ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت، چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند. تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد، چاوەکانم لە فرمێسک، پێیەکانم لە خزان، تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم لە خاکی زیندووان.