زەبوورەکان 15:116-19
زەبوورەکان 15:116-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار مه‌رگی خۆشه‌ویستانی له‌به‌رچاو سه‌نگینه. ئای په‌روه‌ردگار، من به‌نده‌ی تۆم! من به‌نده كوڕی كاره‌كه‌ری تۆم. تۆ كۆته‌كانی منت كرده‌وه. قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سه‌رده‌بڕم، به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌پاڕێمه‌وه. نه‌زره‌كانم بۆ په‌روه‌ردگار به‌جێ ده‌هێنم. به‌رامبه‌ر به هه‌موو گه‌له‌كه‌ی، له باره‌گاكانی ماڵی په‌روه‌ردگاردا، له ناوه‌ندی تۆدا، ئه‌ی یروشلایم. هه‌لیلویا.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 116 بخوێنەوەزەبوورەکان 15:116-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان مردنی خۆشەویستانی لەلا سەنگینە. ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم، من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت، تۆ کۆتەکانی منت کردەوە. قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم، بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی، لە حەوشەی ماڵی یەزداندا، لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 116 بخوێنەوە