زەبوورەکان 1:116-19
زەبوورەکان 1:116-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگارم خۆش ده‌وێت، چونكه ده‌نگ و پاڕانه‌وه‌م ده‌بیستێت. چونكه گوێی خۆیی بۆ شل كردم، تا ژیانم مابێت هه‌ر لێی ده‌پاڕێمه‌وه. تۆڕی مه‌رگ ده‌وری دام. ناخۆشیی دۆڵی بێ‌بن كه‌وته سه‌رم. ده‌رد و ته‌نگانه‌م چێژت. به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه پاڕامه‌وه: “ئای په‌روه‌ردگار، گیانم ده‌رباز بكه!”. په‌روه‌ردگار به‌سۆز و ڕاستگۆیه. خوداوه‌ندمان به به‌زه‌ییه. په‌روه‌ردگار چاودێری ساكاره‌كان ده‌كات. زه‌لیل بووم ئه‌و ڕزگاری كردم. ئه‌ی گیانی من، بگه‌ڕێوه بۆ ئارامیی خۆت، چونكه په‌روه‌ردگار چاكه‌ی له‌گه‌ڵت كردووه. تۆ گیانی منت له مه‌رگ ڕزگار كرد، چاوه‌كانم له فرمێسک، پێیه‌كانم له خزان. تاكو له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا بڕۆم له زه‌ویی زیندووان. باوه‌ڕم هێنا بۆیه قسه‌م كرد: “من زۆر ده‌رده‌دارم!”. من له كاتی سه‌رگه‌ردانیمدا. وتم: “مرۆڤ هه‌موو درۆزنن”. چی بده‌مه‌وه په‌روه‌ردگار، به‌رامبه‌ر هه‌موو چاكه‌كانی بۆ من. جامی ڕزگاری به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌پاڕێمه‌وه. نه‌زره‌كانم بۆ په‌روه‌ردگار به‌جێ ده‌هێنم. به‌رامبه‌ر به هه‌موو گه‌له‌كه‌ی. په‌روه‌ردگار مه‌رگی خۆشه‌ویستانی له‌به‌رچاو سه‌نگینه. ئای په‌روه‌ردگار، من به‌نده‌ی تۆم! من به‌نده كوڕی كاره‌كه‌ری تۆم. تۆ كۆته‌كانی منت كرده‌وه. قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سه‌رده‌بڕم، به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌پاڕێمه‌وه. نه‌زره‌كانم بۆ په‌روه‌ردگار به‌جێ ده‌هێنم. به‌رامبه‌ر به هه‌موو گه‌له‌كه‌ی، له باره‌گاكانی ماڵی په‌روه‌ردگاردا، له ناوه‌ندی تۆدا، ئه‌ی یروشلایم. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 1:116-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
یەزدانم خۆشدەوێت، چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت، چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد، هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە. تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت. بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە: «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!» یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە، خودامان بە بەزەییە. یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات، کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم. ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت، چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند. تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد، چاوەکانم لە فرمێسک، پێیەکانم لە خزان، تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم لە خاکی زیندووان. باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم: «من زۆر دەردەدارم!» من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم: «مرۆڤ هەموو درۆزنن!» چی بدەمەوە یەزدان، بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من. جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی. یەزدان مردنی خۆشەویستانی لەلا سەنگینە. ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم، من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت، تۆ کۆتەکانی منت کردەوە. قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم، بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی، لە حەوشەی ماڵی یەزداندا، لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.