زەبوورەکان 14:115-18
زەبوورەکان 14:115-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با په‌روه‌ردگار هه‌ر زیادتان بكات. ئێوه و ڕۆڵه‌كانتان. با ئێوه به په‌روه‌ردگار داڕشت بن، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی. ئاسمانان ئاسمانانی په‌روه‌ردگاره، به‌ڵام زه‌ویی به ئاده‌میزاد به‌خشیوه. نه مردووان ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن. نه ئه‌وانه‌ی شۆڕده‌بنه‌وه نێو خاكی بێده‌نگی. به‌ڵام ئێمه ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین، له ئێستاوه و تاهه‌تایه. هه‌لیلویا.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 115 بخوێنەوەزەبوورەکان 14:115-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با یەزدان هەر زیادتان بکات، ئێوە و منداڵەکانتان. با ئێوە بە یەزدان بەرەکەتدار بن، دروستکەری ئاسمان و زەوی. ئاسمان ئاسمانی یەزدانە، زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە. نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن، نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی، بەڵام ئێمە ستایشی یەزدان دەکەین، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 115 بخوێنەوە