زەبوورەکان 5:112-10
زەبوورەکان 5:112-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ره ئه‌و كه‌سه كه دڵفراوانه و قه‌رز ده‌دات. به ڕه‌وا ئیش وكاری خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت. چونكه تاهه‌تایه ناله‌قێت. خوداناس تاهه‌تایه یادی ده‌كرێته‌وه. له هه‌واڵی خراپ ناترسێت. دڵی جێگیره. پشتی به په‌روه‌ردگار به‌ستووه. دڵی پته‌وه و ناترسێت، تا سه‌ركه‌وتووانه ده‌ڕوانێته دوژمنه‌كانی. به دڵفراوانییه‌وه به هه‌ژارانی به‌خشیوه. خوداناسینه‌كه‌ی تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه. به شكۆوه قۆچی به‌رز ده‌بێت. به‌دكار ئه‌مه ده‌بینێت و تووڕه ده‌بێت. ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه و ده‌توێته‌وه. ئاره‌زووی به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.
زەبوورەکان 5:112-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات، بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت. بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت، هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە. لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە. دڵی چەسپاوە و ناترسێت، لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت. بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە، بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە. بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت، ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە، ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت.