لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:112-10

زەبوورەکان 1:112-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به‌ ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه‌. وه‌چه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به‌هێز ده‌بن. نه‌وه‌ی سه‌رڕاستان داڕشت ده‌بن. سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ماڵیه‌تی. خوداناسییه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ جێگیره‌. له‌ تاریكیدا ڕووناكی بۆ سه‌رڕاستان دره‌وشایه‌وه‌. ئه‌و به‌سۆز و میهره‌بان و ڕاستگۆیه‌. به‌خته‌وه‌ره‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ دڵفراوانه‌ و قه‌رز ده‌دات. به‌ ڕه‌وا ئیش وكاری خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت. چونكه‌ تاهه‌تایه‌ ناله‌قێت. خوداناس تاهه‌تایه‌ یادی ده‌كرێته‌وه‌. له‌ هه‌واڵی خراپ ناترسێت. دڵی جێگیره‌. پشتی به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌. دڵی پته‌وه‌ و ناترسێت، تا سه‌ركه‌وتووانه‌ ده‌ڕوانێته‌ دوژمنه‌كانی. به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ به‌ هه‌ژارانی به‌خشیوه‌. خوداناسینه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ شكۆوه‌ قۆچی به‌رز ده‌بێت. به‌دكار ئه‌مه‌ ده‌بینێت و تووڕه‌ ده‌بێت. ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه‌ و ده‌توێته‌وه‌. ئاره‌زووی به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.

زەبوورەکان 1:112-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەلیلویا! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت، بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە. وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن، نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن. سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە. لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە، بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن. چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات، بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت. بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت، هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە. لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە. دڵی چەسپاوە و ناترسێت، لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت. بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە، بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە. بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت، ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە، ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت.