زەبوورەکان 1:111-6
زەبوورەکان 1:111-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌لیلویا. به هه‌موو دڵه‌وه سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، له كۆڕی سه‌رڕاستان و له كۆبوونه‌وه‌كان. كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار مه‌زنن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ورد ده‌بنه‌وه خۆشی لێ ده‌بینن. به‌رز و شكۆمه‌نده كرده‌وه‌كانی، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی تاهه‌تایه ده‌مێنێت. وایكردووه كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی یاد بكرێنه‌وه. په‌روه‌ردگار به‌سۆز ومیهره‌بانه. خواردن ده‌داته ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. هه‌میشه په‌یمانی خۆیی له‌بیره. هێزی كرده‌وه‌كانی خۆی نیشانی گه‌له‌كه‌ی داوه، به‌وه‌ی كه میراتی نه‌ته‌وه‌كانی پێداون.
زەبوورەکان 1:111-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەلیلویا! بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم، لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان. کردارەکانی یەزدان مەزنن، هەموو ئەوانەی لێی ورد دەبنەوە خۆشی لێ دەبینن. بەرز و شکۆمەندە کردارەکانی، ڕاستودروستییەکەشی هەتاهەتایە چەسپاوە. وای کردووە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی یاد بکرێنەوە، یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە. خواردن دەداتە ئەوانەی لێی دەترسن، هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە. هێزی کردارەکانی خۆی نیشانی گەلەکەی داوە، بەوەی کە میراتی نەتەوەکانی پێداون.