لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 6:109-15

زەبوورەکان 6:109-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌دكارێكی به‌سه‌ردا زاڵ بكه‌. با سكاڵاكار له‌ لای ده‌سته‌ ڕاستی ڕاوه‌ستێت. با له‌ دادگایی تاوانبار ده‌ربچێت، نوێژكردنی ببێت به‌ گوناه بۆی. با ڕۆژگاری كه‌م بێت، یه‌كێكی دیكه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ربگرێت. با كوڕه‌كانی هه‌تیو بن، ژنی بێوه‌ژن بێت. با كوڕه‌كانی سه‌رگه‌ردان بن و سواڵ بكه‌ن، له‌ نێو كه‌لاوه‌كانیان بۆ نان بگه‌ڕێن. با هه‌رچی هه‌یه‌تی خاوه‌ن قه‌رز بیبات. بێگانه‌ش به‌ری ڕه‌نجی تاڵان بكه‌ن. با كه‌س نه‌بێت ده‌ستی به‌زه‌یی بۆ درێژ بكات، كه‌س نه‌بێت دڵی به‌ هه‌تیوه‌كانی بسووتێت. با دوای ببڕێته‌وه‌. ناوی له‌ نه‌وه‌ی داهاتوو بسڕێته‌وه‌. با تاوانه‌كانی باوباپیرانی بخرێنه‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، با گوناهه‌كانی دایكی نه‌سڕێنه‌وه‌. هه‌میشه‌ له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بن، با یادیان له‌سه‌ر زه‌وی ببڕێته‌وه‌.