زەبوورەکان 1:107-8
زەبوورەکان 1:107-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن چونكه چاكه، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه. با ئه‌وانه‌ی په‌روه‌ردگار كڕینیه‌وه ئه‌مه بڵێن، ئه‌وانه‌ی له ده‌ستی دوژمن كڕییانیه‌وه. له وڵاتانه‌وه كۆی كردنه‌وه، له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، له باكوور و له ده‌ریاه‌وه. وێڵ بوون له چۆڵه‌وانی، له بیابانی بێ ڕێگا. شاری نیشته‌جێبوونیان نه‌دۆزییه‌وه. برسی و تینوو بوون. گیانیان داهێزرا. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕێبه‌رێتی كردن بۆ ڕێگای ڕاست، تا بڕۆن بۆ شاری نیشته‌جێبوون. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.
زەبوورەکان 1:107-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە، ئەوانەی لە دەستی دوژمن کڕینیەوە، لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لە باکوور و باشوورەوە: هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان، ڕێگایان بۆ شاری نیشتەجێبوونیان نەدۆزییەوە. برسی و تینوو بوون، گیانیان داهێزرا. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست، بۆ ئەوەی بچن بۆ شاری نیشتەجێبوون. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،