زەبوورەکان 43:106-48
زەبوورەکان 43:106-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زۆر جار ده‌ربازی كردن، به‌ڵام یاخیبوون به ڕاوێژه‌كانیان. داڕووخان به گوناهه‌كانیان. له ته‌نگانه‌یان ئاوڕی لێدانه‌وه. كه گوێی له ده‌نگی هاواریان بوو. په‌یمانی خۆی بۆیان هێنایه‌وه یاد. به‌گوێره‌ی گه‌وره‌یی میهره‌بانیه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه. وایكرد ئه‌وانه‌ی به دیل گرتوویانن. دڵیان پێیان بسووتێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان، ڕزگارمان بكه. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان كۆمان بكه‌وه، تاكو دانبنێین به ناوی پارسا‌ی تۆ، شانازی به ستایشكردنی تۆ بكه‌ین. پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له ئه‌زه‌له‌وه تا جاویدانی. با هه‌موو گه‌ل بڵێن: “ئامین”. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 43:106-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
زۆر جار دەربازی کردن، بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون، داڕووخان بە گوناهەکانیان. بەڵام لە تەنگانەیاندا ئاوڕی لێ دانەوە، کە گوێی لە دەنگی هاواریان بوو. لە پێناوی ئەوان پەیمانی خۆی هێنایەوە یاد، بەگوێرەی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پاشگەز بووەوە. وای کرد ئەوانەی بە دیل گرتوویانن، سکیان پێیان بسووتێت. ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین. ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.