زەبوورەکان 8:105-15
زەبوورەکان 8:105-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تاهه‌تایه په‌یمانه‌كه‌ی له یاده، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ڕایسپارد بۆ هه‌زار پشته. ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌م به‌ستی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئسخه‌قی خوارد. وه‌ک فه‌رز بۆ یاقوو چه‌سپاندی. په‌یمانێكی هه‌میشه‌ییه بۆ ئیسڕائیل. فه‌رموویه‌تی: “زه‌ویی كه‌نعان به تۆ ده‌ده‌م. به‌شه میراتی خۆتانه”. ئه‌و كاته‌ی ژماره‌یان كه‌م بوو. كه‌م و نامۆ بوون له‌و زه‌ویه‌دا. له نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌چوونه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه. له پاشایه‌تییه‌كه‌وه بۆ گه‌لێكی دیكه. لێ نه‌گه‌ڕا كه‌س سته‌میان لێ بكات، به‌ڵكو له‌پێناویان پاشایانی سه‌رزه‌نشت كرد، ده‌یفه‌رموو: “ده‌ست له ده‌ست نیشانكراوه‌كانم مه‌ده‌ن، خراپه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانم مه‌كه‌ن”.
زەبوورەکان 8:105-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد. وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: «دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.»