زەبوورەکان 1:105-7
زەبوورەکان 1:105-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن و به ناوی ئه‌وه‌وه نوێژ بكه‌ن. كرده‌وه‌كانی به نه‌ته‌وه‌كان بناسێنن. گۆرانیی بۆ بڵێن. په‌سنیی بۆ بڵێن. سروود بۆ هه‌موو كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بڵێن. شانازی به ناوی پارسایه‌وه بكه‌ن. با دڵی ئه‌وانه خۆش بێت كه به دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێن. داوای په‌روه‌ردگار و هێزه‌كه‌ی بكه‌ن. هه‌میشه به‌دوای ڕوخساریدا بگه‌ڕێن. باسی ئه‌و نیشانانه‌ی بكه‌ن كه پیشانی داوه، په‌رجو و حوكمه‌كانی زاری. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌ی خۆی، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی یاقوو، هه‌ڵبژارده‌كانی. ئه‌و په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه. حوكمه‌كانی له سه‌راپای زه‌وییه.
زەبوورەکان 1:105-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی، ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە.