لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:105-11

زەبوورەکان 1:105-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن و به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن. كرده‌وه‌كانی به‌ نه‌ته‌وه‌كان بناسێنن. گۆرانیی بۆ بڵێن. په‌سنیی بۆ بڵێن. سروود بۆ هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بڵێن. شانازی به‌ ناوی پارسایه‌وه‌ بكه‌ن. با دڵی ئه‌وانه‌ خۆش بێت كه‌ به‌ دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێن. داوای په‌روه‌ردگار و هێزه‌كه‌ی بكه‌ن. هه‌میشه‌ به‌دوای ڕوخساریدا بگه‌ڕێن. باسی ئه‌و‌ نیشانانه‌ی بكه‌ن كه‌ پیشانی داوه‌، په‌رجو و حوكمه‌كانی زاری. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌ی خۆی، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی یاقوو، هه‌ڵبژارده‌كانی. ئه‌و په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه‌. حوكمه‌كانی له‌ سه‌راپای زه‌وییه‌. تاهه‌تایه‌ په‌یمانه‌كه‌ی له‌ یاده‌، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ڕایسپارد بۆ هه‌زار پشته‌. ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌م به‌ستی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئسخه‌قی خوارد. وه‌ک فه‌رز بۆ یاقوو چه‌سپاندی. په‌یمانێكی هه‌میشه‌ییه‌ بۆ ئیسڕائیل. فه‌رموویه‌تی: “زه‌ویی كه‌نعان به‌ تۆ ده‌ده‌م. به‌شه‌ میراتی خۆتانه‌”.