زەبوورەکان 14:104-27
زەبوورەکان 14:104-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
گیا بۆ ئاژەڵی ماڵی دەڕوێنیت، سەوزە بۆ خزمەتی مرۆڤ، بۆ دەرهێنانی نان لە زەوییەوە. مەی پێ دەبەخشی بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ خۆش بکەی، ڕۆن بۆ درەوشانەوەی زیاتری ڕووی، نان بۆ پتەوکردنی دڵی مرۆڤ. درەختەکانی یەزدان تێر دەبن، ئەو داری ئورزەی لوبنان کە چاندی، ئەوەی چۆلەکە هێلانەی تێدا دەکات، لەقلەقیش داری سنەوبەر ماڵیەتی، چیای بەرزیش بۆ بزنە کێوی، تاشەبەردەکانیش پەناگای گۆڕهەڵکەنە. مانگت دروستکرد بۆ دیاریکردنی وەرزەکان، خۆریش ئاوابوونی خۆی دەزانێت. تاریکی دادێنێت دەبێت بە شەو، هەموو زیندەوەری دارستان تێیدا دەکەونە جموجۆڵ. بەچکە شێر بۆ نێچیر دەنەڕێنن، بۆ داواکردنی خواردنیان لە خودا. کە ڕۆژ هەڵدێت دەکشێنەوە، لەناو لانەکانیان خۆیان مات دەکەن. مرۆڤ دەچێت بۆ ئیشوکاری، بۆ ڕەنجکێشییەکەی هەتا ئێوارە. ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن! هەموویت بە دانایی دروستکردووە، زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ. ئەم دەریا گەورە و فراوانە، کە بێ‌شومار گیانداری گەورە و بچووکی تێدا جمەی دێت. لەوێ کەشتییەکان دەڕۆن، لیڤیاتان، ئەمەی خۆت بەدیت هێناوە بۆ ئەوەی یاری تێدا بکات. ئەمانە هەمووی چاویان لە تۆیە، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی خواردنیان بدەیتێ،
زەبوورەکان 14:104-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گیا بۆ ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌ڕوێنیت، سه‌وزه بۆ خزمه‌تی مرۆڤ، بۆ ده‌رهێنانی نان له زه‌وییه‌وه. مه‌ییش دڵی مرۆڤ خۆش ده‌كات. ڕۆن بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتری ڕووی. نانێكه بۆ پته‌وكردنی دڵی مرۆڤ. دره‌خته‌كانی په‌روه‌ردگار تێر ده‌بن، ئه‌و ئورزه‌ی لوبنان كه چاندی. ئه‌وه‌ی چۆله‌كه هێلانه‌ی تێدا ده‌كات. له‌قله‌قیش سنه‌وبه‌ر ماڵیه‌تی. چیای به‌رزیش بۆ بزنه كێوی. تاشه‌به‌رده‌كانیش په‌ناگای گۆڕهه‌ڵكه‌نه. مانگی دروستكرد بۆ كاته‌كان. خۆریش ئاوابوونی خۆی ده‌زانێت. تاریكی دادێنێت ده‌بێت به شه‌و. هه‌موو زینده‌وه‌ری دارستان تیای ده‌كه‌ونه جموجۆڵ. به‌چكه شێر بۆ نێچیر ده‌نه‌ڕێنن، بۆ داواكردنی خواردنیان له خودا. كه خۆر هه‌ڵدێت ده‌كشێنه‌وه. له‌نێو لانه‌كانیان خۆیان مات ده‌كه‌ن. مرۆڤ ده‌رده‌چێت بۆ ئیش و كاری، بۆ ڕه‌نجكێشیه‌كه‌ی تاكو ئێواره. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كرده‌وه‌كانت چه‌ند مه‌زنن! هه‌موویت به دانایی دروستكردووه. زه‌وی پڕه له ده‌ستكردی تۆ. ئه‌م ده‌ریا گه‌وره و فراوانه. كه بێ‌شومار گیانداری گه‌وره و بچووكی تێدا جمه‌ی دێت. له‌وێ كه‌شتییه‌كان ڕێ ده‌كه‌ن. لیڤیاتان. ئه‌مه‌ت ئافراندووه تا یاری تێدا بكات. ئه‌مانه هه‌مووی چاویان له تۆیه. تا له كاتی خۆی خواردنیان بده‌یتێ.