زەبوورەکان 8:103-12
زەبوورەکان 8:103-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار میهره‌بان و به به‌زه‌ییه، پشوودرێژه و میهره‌بانیی زۆره. تاوانباركردنی تا سه‌ر نییه، كینه‌ی جاویدانی نییه. به گوناهه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانمان سزامان ناداته‌وه. چونكه وه‌ک به‌رزی ئاسمانان له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه، میهره‌بانییه‌كه‌ی هه‌ڵداوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. وه‌ک دووری خۆرهه‌ڵات له خۆرئاواوه، یاخیبوونه‌كانمانی لێ دوور خستووینه‌ته‌وه.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 103 بخوێنەوەزەبوورەکان 8:103-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە. تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە، تووڕەیی هەتاهەتایە نییە. بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 103 بخوێنەوە