لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 13:103-22

زەبوورەکان 13:103-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

وه‌ک باوک چۆن به‌زه‌یی به‌ ڕۆڵه‌كانیدا دێته‌وه‌، په‌روه‌ردگاریش ئاوا به‌زه‌یی به‌وانه‌ دێته‌وه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن. چونكه‌ ده‌زانێت چۆن پێكهێنراوین، له‌بیریه‌تی كه‌ ئێمه‌ گڵین. مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وه‌ک گیا وایه‌. وه‌ک گوڵی نێو كێڵگه‌ گوڵ ده‌كات. چونكه‌ بایه‌ک به‌سه‌ریدا هه‌ڵبكات، نامێنێت. ئاسه‌واریشی دیار نابێت. به‌ڵام میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ و جاویدانیه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن‌، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی بۆ ڕۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یمانی ده‌پارێزن. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ئه‌ویان له‌بیره‌ تا په‌یڕه‌وی بكه‌ن. په‌روه‌ردگار ته‌ختی خۆی له‌ ئاسمانان چه‌سپاندوه‌ و پاشایه‌تییه‌كه‌شی به‌سه‌ر هه‌مووانه‌ و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات. ئه‌ی فریشته‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و به‌هێزانه‌ی وته‌ی به‌جێده‌هێنن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی وته‌ی ده‌بن. ئه‌ی هه‌موو سوپاكانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ڕاژه‌كارانی كه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن له‌ هه‌موو شوێنێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی. ئه‌ی گیانی من، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌.

زەبوورەکان 13:103-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین. مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە، وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت، ئاسەواریشی دیار نابێت. بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە، بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن، ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن. یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە و پاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات. ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن، ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن. ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن. ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەن لە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی.