لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 11:103-18 - Compare All Versions

زەبوورەکان 11:103-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە. وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین. مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە، وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت، ئاسەواریشی دیار نابێت. بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە، بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن، ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 103 KSS

زەبوورەکان 11:103-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ وه‌ک به‌رزی ئاسمانان له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه‌، میهره‌بانییه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. وه‌ک دووری خۆرهه‌ڵات له‌ خۆرئاواوه‌، یاخیبوونه‌كانمانی لێ‌ دوور خستووینه‌ته‌وه‌. وه‌ک باوک چۆن به‌زه‌یی به‌ ڕۆڵه‌كانیدا دێته‌وه‌، په‌روه‌ردگاریش ئاوا به‌زه‌یی به‌وانه‌ دێته‌وه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن. چونكه‌ ده‌زانێت چۆن پێكهێنراوین، له‌بیریه‌تی كه‌ ئێمه‌ گڵین. مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وه‌ک گیا وایه‌. وه‌ک گوڵی نێو كێڵگه‌ گوڵ ده‌كات. چونكه‌ بایه‌ک به‌سه‌ریدا هه‌ڵبكات، نامێنێت. ئاسه‌واریشی دیار نابێت. به‌ڵام میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ و جاویدانیه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن‌، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی بۆ ڕۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یمانی ده‌پارێزن. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ئه‌ویان له‌بیره‌ تا په‌یڕه‌وی بكه‌ن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 103 PNTZS