زەبوورەکان 5:101-8
زەبوورەکان 5:101-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی به‌دزییه‌وه غه‌یبه‌تی نزیكه‌كه‌ی بكات. ده‌مكوتی ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ لووتبه‌رز و دڵ پڕ له فیز به‌رگه ناگرم. چاوم له سه‌رڕاستانی زه‌وییه. تا له‌گه‌ڵ خۆم دایاننیشێنم. ئه‌وانه‌ی ڕێگای ڕاستیان گرتووه و خزمه‌تم ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به فێڵ ئیش بكات، له ماڵی من دانانیشێت. ئه‌وه‌ی درۆ بكات، له‌به‌رچاوی من ناوه‌ستێت. به‌یانیان زوو هه‌موو به‌دكاره‌كانی زه‌وی ده‌مكوت ده‌كه‌م. له شاری په‌روه‌ردگاردا دوایان ده‌بڕێته‌وه. هه‌موو تاوانباران.
زەبوورەکان 5:101-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات، دەمکوتی دەکەم، لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیز بەرگە ناگرم. چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم، ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن. ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات، لە ماڵی من دانانیشێت، ئەوەی درۆ بکات، لەبەرچاوی من ناوەستێت. بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەوی دەمکوت دەکەم، لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم، هەموو ئەوانەی گوناهبارن.