زەبوورەکان 1:101-8
زەبوورەکان 1:101-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گۆرانی له‌سه‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت و دادپه‌روه‌ریت ده‌ڵێم، ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌سنی بۆ تۆ ده‌ڵێم. له ڕێگای ته‌واوی وریا ده‌بمه‌وه، كه‌ی دێیت بۆ لام؟ به دڵێكی ته‌واوه‌وه ڕه‌فتار ده‌كه‌م. له‌نێو ماڵی خۆم. شتی خراپ له‌به‌ر چاوم دانانێم. ڕقم له كاری یاخیبووانه. به منه‌وه نانووسێت. دڵی چه‌وت و چێڵ له من دوور ده‌بێت. په‌یوه‌ندیم به به‌دكارییه‌وه نابێت. ئه‌وه‌ی به‌دزییه‌وه غه‌یبه‌تی نزیكه‌كه‌ی بكات. ده‌مكوتی ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ لووتبه‌رز و دڵ پڕ له فیز به‌رگه ناگرم. چاوم له سه‌رڕاستانی زه‌وییه. تا له‌گه‌ڵ خۆم دایاننیشێنم. ئه‌وانه‌ی ڕێگای ڕاستیان گرتووه و خزمه‌تم ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به فێڵ ئیش بكات، له ماڵی من دانانیشێت. ئه‌وه‌ی درۆ بكات، له‌به‌رچاوی من ناوه‌ستێت. به‌یانیان زوو هه‌موو به‌دكاره‌كانی زه‌وی ده‌مكوت ده‌كه‌م. له شاری په‌روه‌ردگاردا دوایان ده‌بڕێته‌وه. هه‌موو تاوانباران.
زەبوورەکان 1:101-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دادپەروەریتدا دەڵێم، ئەی یەزدان، سروودی ستایش بۆ تۆ دەڵێم. لە ڕێگای تەواوەتی وریا دەبمەوە. کەی دێیت بۆ لام؟ بە دڵێکی تەواوەوە هەڵسوکەوت دەکەم، لەناو ماڵی خۆم. شتی قێزەون لەپێش چاوم دانانێم. ڕقم لە کاری یاخیبووانە، قەت بە منەوە نانووسێت. دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت، پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت. ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات، دەمکوتی دەکەم، لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیز بەرگە ناگرم. چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم، ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن. ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات، لە ماڵی من دانانیشێت، ئەوەی درۆ بکات، لەبەرچاوی من ناوەستێت. بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەوی دەمکوت دەکەم، لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم، هەموو ئەوانەی گوناهبارن.