لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 12:10-18

زەبوورەکان 12:10-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ڕاپه‌ڕه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار! خودایه‌ ده‌ستت به‌رز بكه‌وه‌، به‌سته‌زمانه‌كان له‌بیر مه‌كه‌. چۆن ده‌بێت مرۆڤی به‌دكار سووكایه‌تی به‌ خودا بكات؟ بۆچی له‌ دڵی خۆیدا بڵێت: “خودا سزام نادات؟” به‌ڵام تۆ خودایه‌، ئازار و ته‌نگانه ده‌بینیت و لێت‌ دیاره‌ و كاردانه‌وه‌ت هه‌یه‌. به‌سته‌زمانه‌كان خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ستی تۆ. تۆش یارمه‌تیده‌ری هه‌تیویت. بازووی به‌دكار و خراپه‌كار بشكێنه‌. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خراپه‌ شاراوه‌كانیش لێی بپێچه‌وه‌. په‌روه‌ردگار پاشایه‌ تاهه‌تایه‌. نه‌ته‌وه‌كان له‌ زه‌ویه‌كه‌ی له‌ناوچوون. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. تۆ گوێ‌ له‌ ئاهی دڵنه‌رمه‌كان ده‌گریت. دڵیان جێگیر ده‌كه‌یت و گوێ‌ لێیان ده‌گریت. بۆ مافی هه‌تیو و زۆرلێكراو، تاكو مرۆڤ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌ له‌مه‌ولا نه‌یانترسێنێت.