لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 10:10-18

زەبوورەکان 10:10-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌سته‌زمانه‌كان وردوخاش ده‌كات، ده‌ڕوخێن، ده‌كه‌ونه‌ ژێر هێزی ئه‌وه‌وه‌. له‌ دڵی خۆیدا وتی: “خودا ئاگای لێ‌ نییه‌. چاوی خۆی نوقاندوه‌ و هه‌رگیز نامبینێت”. ڕاپه‌ڕه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار! خودایه‌ ده‌ستت به‌رز بكه‌وه‌، به‌سته‌زمانه‌كان له‌بیر مه‌كه‌. چۆن ده‌بێت مرۆڤی به‌دكار سووكایه‌تی به‌ خودا بكات؟ بۆچی له‌ دڵی خۆیدا بڵێت: “خودا سزام نادات؟” به‌ڵام تۆ خودایه‌، ئازار و ته‌نگانه ده‌بینیت و لێت‌ دیاره‌ و كاردانه‌وه‌ت هه‌یه‌. به‌سته‌زمانه‌كان خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ستی تۆ. تۆش یارمه‌تیده‌ری هه‌تیویت. بازووی به‌دكار و خراپه‌كار بشكێنه‌. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خراپه‌ شاراوه‌كانیش لێی بپێچه‌وه‌. په‌روه‌ردگار پاشایه‌ تاهه‌تایه‌. نه‌ته‌وه‌كان له‌ زه‌ویه‌كه‌ی له‌ناوچوون. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. تۆ گوێ‌ له‌ ئاهی دڵنه‌رمه‌كان ده‌گریت. دڵیان جێگیر ده‌كه‌یت و گوێ‌ لێیان ده‌گریت. بۆ مافی هه‌تیو و زۆرلێكراو، تاكو مرۆڤ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌ له‌مه‌ولا نه‌یانترسێنێت.

زەبوورەکان 10:10-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

نێچیرەکانی وردوخاش دەکات، دەڕووخێن، دەکەونە ژێر هێزی ئەوەوە. لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا ئاگای لێ نییە، چاوی خۆی نوقاندووە و هەرگیز نامبینێت.» ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودایە، دەستت بەرز بکەرەوە، ستەملێکراوان لەبیر مەکە. چۆن دەبێت کەسی بەدکار کفر بە خودا بکات؟ بۆچی لە دڵی خۆیدا بڵێت: «خودا لێم ناپێچێتەوە؟» بەڵام تۆ ئەی خودایە، ئازار و تەنگانە دەبینیت، لێت دیارە و کاردانەوەت هەیە، ستەملێکراوان خۆیان داوەتە دەستی تۆ، تۆش هەمیشە یارمەتیدەری هەتیوانیت. بازووی بەدکاران و خراپەکاران بشکێنە، تەنانەت لەسەر ئەو خراپانەش لێیان بپێچەوە کە نابینرێن. یەزدان پاشایە هەتاهەتایە، نەتەوەکان لە خاکەکەی لەناودەچن. ئەی یەزدان، تۆ گوێ لە داواکاری ستەملێکراوان دەگریت، دڵیان دەچەسپێنی و گوێیان لێ دەگریت، بۆ پارێزگاری لە هەتیوان و زۆرلێکراوان، تاکو لەمەولا مرۆڤی سەر زەوی نەیان ترسێنێت.