زەبوورەکان 1:1-6
زەبوورەکان 1:1-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی به‌پێی ڕاوێژی به‌دكاران ناڕوات و له ڕێگای گوناهباران ڕاناوه‌ستێت و له نیشتنگه‌ی گاڵته‌جاڕان دانانیشێت. به‌ڵكو به ته‌وراتی په‌روه‌ردگار دڵی شاده، شه‌و و ڕۆژ له ته‌ورات ورد ده‌بێته‌وه. وه‌ک دره‌ختێكه كه له‌ده‌م جۆگه‌ی ئاو چێندرابێت و له وه‌رزی خۆیدا به‌رهه‌م بدات و گه‌ڵاكانی نه‌سیسێن، له هه‌موو كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. به‌ڵام به‌دكاران وانین، به‌ڵكو وه‌ک كا وان كه با په‌رشوبڵاوی ده‌كاته‌وه. بۆیه نه به‌دكاران له دادوه‌ری ده‌وه‌ستن، نه گوناهبارانیش له كۆڕی خوداناسان. چونكه په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.
زەبوورەکان 1:1-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت. بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە، شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە. وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن، لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت. بێگومان بەدکاران وانین، بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە. بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێ‌تاوانن، نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن. یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات، بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.