پەندەکانی سلێمان 1:8-10
پەندەکانی سلێمان 1:8-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟ ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟ لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان، لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت. لەلای دەروازەی شارەکان، لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات: «ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم، دەنگم بۆ ئادەمیزادە. ساویلکەکان، فێری ژیری بن، گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن. گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم، کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە. ڕاستگۆیی وێردی دەممە، خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم. قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن، هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە. هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو، ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە. تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو، زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو،
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 8 بخوێنەوە