پەندەکانی سلێمان 1:28-6
پەندەکانی سلێمان 1:28-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت، بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە. کە یاخیبوون لە خاکێک هەبێت میری زۆر دەبێت، بەڵام فەرمانڕەوایەکی تێگەیشتوو و زانا نیشتیمان بەرقەرار دەکات. ئەو سەرکردەیەی هەژاران بچەوسێنێتەوە، وەک بارانێکی بەخوڕە هیچ خۆراکێک ناهێڵێتەوە. ئەوانەی واز لە تەورات دەهێنن ستایشی بەدکار دەکەن، بەڵام پارێزەرانی تەورات دژایەتییان دەکەن. پیاوخراپان لە دادپەروەری تێناگەن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن تەواو تێدەگەن. باشترە هەژار ڕێگای تەواوەتی گرتبێت، لە دەوڵەمەند کە ڕێگاکان خواردەکاتەوە.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 28 بخوێنەوە